به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە ڕاگەیێندراوی رۆژی پێنجشەممەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا سەبارەت بە دانوستانەکانی سێرگێی ریابکۆف لەگەڵ عەباس عراقچی و مەجید تەخت ڕەوانچی کە رۆژی ڕابردوو لەتاران بەڕێوەچوو هاتوە: دوو لایەن لە دانوستانەکان دا جەختیان کردوە گرنگیی بەردەوامیی رەوتی جێبەجێ کردنی هەنگاوی هاوبەش، دەستەبەری بەدی هاتنی بەڵێنییەکانی هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە دایە.
ئەو ڕاگەیێندراوە هەروەها سەبارەت بە پرسە باس کراوەکان لە دانوستانەکانی ریابکۆف و لایەنی ئێرانی جەختی کردوە: جێگرەکانی وەزارەتی دەرەوەی دوو وڵات رەوتی جێبەجێ کرانی هەنگاوی هاوبەش و دەسکەوتەکانی لە سەرەتاوە تا بە ئێستایان لێکداوەتەوە.
ریابکۆف نوێنەری باڵای روسیا لە دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران و پێنج کۆ یەک و ئەندامی لێژنەی هاوبەشی جێبەجێ کردنی هەنگاوی هاوبەشە.
تاران و مۆسکۆ لە بواری بەرهەم هێنانی ئیزۆتۆپە پاوەجێیەکان هاوکاری دەکەن و هەر لەم پەیوەندییەش دا فرۆشتنی 39 تەن ئاوی قورسی ئێران بە ڕوسیا لە قۆناغەکانی کۆتایی دایە.
هەروەها دوو وڵات خەریکی تەواو کردنی دانوستانەکان بۆ دانانی دوو یەکەی هازگەی ئەتۆمین کە تێچووەکەی نزیکەی 10 میلیارد دۆلار مەزندە کراوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:٠٦
News ID: 776132
وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە ئاماژە بە دانوستانەکانی جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران ڕایگەیاند:دوو وڵات لە دانوستانەکان دا جەختیان کردوە لەسەر گرنگایەتیی پاراستنی رەوتی جێبەجێ کردنی هەنگاوی هاوبەش بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.